دیاری نزاران
شێعر و ئه‌ده‌ب
سه‌رما و سه‌غڵه‌ته به‌فره و کڕێوه جه‌سته‌م له ماڵه دڵم له‌کێوه سروشت وا به‌رگی مه‌رگی کرده به‌ر دونیا به جارێ ته‌لیسمی دێوه بۆ براکانی وان قوڕ ده‌پێوم ده‌رونم که‌یله دڵ لێواو لێوه له هه‌ر چوار لاوه ده‌ورم گیراوه هه‌ر لووه‌ره لوری گورگ دێ له‌م نێوه به درێژای ساڵ گشت ده‌ست به دۆعاین که‌چی هه‌ر ڕێمان به‌ره‌و نشێوه دوێنێ لای غه‌یبۆ نامه‌یه‌ک هات بۆم پڕ له نه‌فره‌ت و له‌عنه‌رت و جنێوه به‌سیه سکاڵا و په‌نا هاوردن خۆم دونیا‌م کرد به دوژمنی ئێوه
| Design By : Night Melody |
