دیاری نزاران
شێعر و ئه‌ده‌ب
خه‌جێ مه‌رحه‌با سۆفی چاوه ڕاسه‌که‌م هاتوم بیکه‌یتۆ گرێی به‌خته‌که‌م به‌س له ئێستاوه‌پاره‌ی نووشته‌که عانه شک ناوه‌م که‌ی هه‌م بووئیده‌م خه‌جی گوێ بگره سه‌ریح بێژم پێت بۆ ته‌پاو تلێ کزه‌ی جه‌رگم دێت ئه‌گه‌ر خۆت شل که‌یت به‌دڵی سۆفی یه‌ک عانه‌ی دواعاو نووشته‌که‌م ناویت ئه‌ی خوا بت گرێ پاشه‌ڵ قوڕاوی تۆ که‌ی له عومری ته‌پاوتل ماوی ته‌پاوتل ڕۆشتوی تا لێوار قبر یه‌ک تلی تر به‌یت که‌وتویته ناوی خه‌جێ گیان ئامان ده‌ستم به‌دامان بم که به مێخه‌ک بۆ به‌ینی مه‌مان تاوێ ده‌ستیشم ڕاکێشه لای خۆت بۆچی هه‌ر ته‌شی بخشێنی له ڕان سۆفی تۆ ته‌ڵه‌ت بۆ من داناوه منیش هه‌زار جار له‌و ئاوه‌م داوه واده‌ست هاورد دوای چی ده‌که‌ی خۆ جوڵه له جێی ترتا نه ماوه خه‌جی حه‌وت پشتم له‌ڕێت دائه‌نێم بم که‌ن وه‌بێژنگ وه گاگۆڵکێ دێم چاوم به چاوت ده‌مم به‌ده‌مو ده‌ستم به‌مه‌م و ئه‌و تریان ناڵێم سه‌رت له قور نێیت سۆفیه قرخن بۆ خۆت و قسه‌ت وا ئێژی به‌من تۆ پڕ چنگێکت ماوه‌ته‌وانێ به‌چه‌قۆی کولۆ چیت داوه له ژن مه‌م بینه قرخن ریش سپی و بی دان کوڕ بووم و پشتم بوه به گۆچان په‌تی هه‌ڵ ئه‌خه‌م خۆم ئه‌خنکێنم ئه‌گه‌ر به تیرێک نه‌پێکم نیشان باوانت شێوێ تیرت پێ ماوه خۆتۆ هه‌ناسه‌ت له‌به‌ر بڕاوه لای خۆی ژنانی ئاوای ئێژن ده‌ست نوێژ لێی ناشکێ سۆفی داماوه خه‌جێ من ئێژی به‌ردی ده‌ست هاڕم حه‌ره‌که‌ت بکه‌م ئاسن ئه هاڕم ئه‌وه به‌سیاسه‌ت خۆم کز کردوه به‌وه جمه‌ی دێ حه‌وشه‌و بازاڕم سۆفی تۆ به‌ده‌م ڕۆسته‌می زاڵی به‌ناو چاو ئێژی پزووی شه‌رواڵی موی گوێ و روومه‌تت داویه‌تۆ له یه‌ک لج و ئه‌له‌رزێ ئێژی گه‌ماڵی خه‌جێ ڕاست ئه‌که‌ی به‌رگم چڵکنه لچم ئه‌له‌رزێ و گوێچکه‌م کولکنه به‌ڵام بۆ وه‌ختی رم بازی شه‌وان باوک ڕؤسته‌میش شاگردی منه باس ڕۆسته‌م مه‌که سۆفی لوت قه‌وی تامزگه‌وت ئه چی حه‌وت جار ئه‌که‌وی تۆ خۆتت دیوه جۆن چه‌ماویتۆ خه‌ریکه لووتت ئه‌دا له‌زه‌وی لووتم قه‌ویه‌وبۆنی هه‌رمێ کوڕیم سوجده‌ی بۆ باڵای خه‌جێ که‌ی بێ زام ئاگای له زامدار هه‌یه ئه‌گه‌ر مار هار بوو به‌ردیش ئه‌گه‌زێ سۆفی بێ زه‌میر تۆ دینت هه‌یه تۆ ده‌ستی لی مۆ گووشنت هه‌یه تۆ به دوو سه‌عات به‌نه خوێن که‌یتۆ له کوێ باوه‌ڕ که‌م په‌ڕینت هه‌یه خه‌جێ کوێرانه حوکم نادرێ که‌س به‌رگه‌ی حه‌مله‌ی سۆ فی ناگری تۆ هێشتا گووژنی منت نه‌دیوه ماسی له به‌حرا سودا ناکرێ مه‌م خه‌ڵه‌تێنه سۆفی به‌حیله تۆ چاوت بوه به درزی ده‌غیله تۆ به‌ڕۆژ کونی ئه‌شکه‌وت نابینی جا وه‌ره شه‌و و له‌به‌ر فتیله خه‌جێ که‌ر مه‌وه‌و چاوت بؤ چیه ئه‌وانه قسه‌ی هه‌ر چی و په‌رچییه ئه‌گه‌ر سۆفی بم چاکت ئه‌ناسم له سینگ بۆ سه‌رۆ ئیشت پی‌ی نیه وه‌ڵا بێژم جی سۆ فی بێ ئیمان خه‌ریکه بێمه سه‌ر که‌لی شه‌یتان شه‌وێ دێم به‌ڵام وه‌ک ئه‌سب نه‌وی شه‌رته بده‌مه به‌ر کلکه گۆچان خه‌جێ خۆم زانیم ته‌ڵ ئه ته‌قێنی ئه‌م شه‌و حه‌وت ده‌ردم بؤ ئه پۆڕێنی وامن هه‌ڵ ئه‌سم تراشێ ئه‌که‌م تۆش ماکسێ سوور له‌گه‌ڵ خۆت بێنی شێعری مامۆشتا عه‌بدوڵڵا په‌شێو سه‌دان ساڵه
له‌وێرانه ماڵی خۆمدا
له مه‌کته‌ب بووم ده‌یان پرسی دوو دونه دوو ده‌کاته چه‌ند؟ هه‌موو پێکڕا ده‌یان نووسی ده‌کاته چوار. هه‌ر چه‌ند ئه‌من له حیسابا نمره‌ی که‌مم ده‌هێناو ده‌هاتمه خوار به‌ڵام لای من وا بوو دوو دانه دوو ؛ نابێ به چوار؛ ده‌بێ به یه‌ک '
شێعری مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا هه‌بوو نه‌بوو...ساڵانی زوو له سه‌ر یاڵی به‌رزی مێژوو پیره دارێک به ساڵاچوو، ڕاوه‌ستا بوو! سه‌ری نابووه کۆشی خه‌یاڵ بیری له ژین ئه‌کرده‌وه ! ده‌نگ و چریکه‌ی باڵه‌نده‌کان له ئامێز و له نێو شاخ و په‌ل و پۆیدا، تاڵی ژینی له یادی ئه‌و ئه‌برده‌وه ! ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه خاسه‌که‌وێ له‌و که‌ژه هه‌ڵنیشتووه پاییزه دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
خه‌جێ و سۆفی
کتکه‌کۆڕه‌ی گۆشه‌ی مه‌تبه‌قی سوڵتانم.
سه‌دان ساڵه
حه‌و‌ش و به‌ره‌ی خۆم واڵایه‌و
له‌به‌رده‌رگه‌ی دزانی خۆم پاسه‌وانم.
رۆژێک ده‌بم
به‌مه‌یته‌ری والی به‌غدا؛
رۆژێک له‌تاران کوتاڵم
درئژه‌ی بابه‌ت
درئژه‌ی بابه‌ت
درئژه‌ی بابه‌ت
ئه‌م که‌له‌بچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه
بووکی ئازادیم ئه‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پی‌ی
ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم وه‌ک پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه
گه‌رچی دوژمن وا ئه‌زانێ من به دیلی لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی خانه‌یه
درئژه‌ی بابه‌ت
خاڵی ره‌ش و سووری به جووت رشتووه
راوچی هه‌موو له‌و که‌وه ده‌رکه‌وتووه
بۆچی دزه؟ جه‌رده‌یه؟ چی کردووه؟
ماڵ و مه‌ڕو زیوه‌ری کێی بردووه؟
کێ‌هاکه‌سی ئه‌و له ژیان خستووه؟
بۆچی که‌ویش مافی ژیانی نییه؟!
هه‌قی که‌ژو کێوو ژوانی نییه؟!
درئژه‌ی بابه‌ت
دڵ په‌شۆکاوی خه‌یاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ ده‌وه‌رێ
نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو
له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو
ڕۆژ په‌ڕه، سارده کزه‌ی بای زریان
کاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
درئژه‌ی بابه‌ت
پاییزه دار و ده‌وه‌ن ڕه‌نگ زه‌رده با ته‌ز و سه‌رده به تۆز و گه‌رده
دیاره لای شه‌خته‌یه ناخۆش خه‌وه‌رێ داره خۆی ده‌ڕنێ خه‌زه‌ڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ
هه‌وره ڕه‌شپۆش و به گریه و ناڵه سه‌ره‌تای شیوه‌نی مه‌رگی ساڵه
به گژه‌ی سه‌ردی هه‌ناسه‌ی که‌ژ و کۆ ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره هه‌ڵۆ
داخه‌که‌م بۆ گوڕ و تینی جوانیم ئه‌و ده‌مه‌ی چۆن و چ بووم بۆ وا نیم
هێز و سۆمای نیه باڵ و چاوم مامه‌وه گرده نشین بێ ڕاوم
دووره گۆشت پۆڕ و که‌وم وه‌رده‌که‌وم گۆشته نێچیرێ مه‌گه‌ر بێته خه‌وم
پیرییه پاییزی وه‌رزی ژیانه ورده هه‌نگاوی به‌ره‌و گۆڕنانه
وا هه‌ڵۆی مردنه ڕاوی کردم ڕاو به تاڵی منه هاکا مردم
درئژه‌ی بابه‌ت
| Design By : Night Melody |
