دیاری نزاران
شێعر و ئه‌ده‌ب
هه‌بوو نه‌بوو...ساڵانی زوو له سه‌ر یاڵی به‌رزی مێژوو پیره دارێک به ساڵاچوو، ڕاوه‌ستا بوو! سه‌ری نابووه کۆشی خه‌یاڵ بیری له ژین ئه‌کرده‌وه ! ده‌نگ و چریکه‌ی باڵه‌نده‌کان له ئامێز و له نێو شاخ و په‌ل و پۆیدا، تاڵی ژینی له یادی ئه‌و ئه‌برده‌وه ! قژو که‌زیی شانه ئه‌کرد ده‌ستی شه‌ماڵ به قه‌تار و سیا چه‌مانه به حه‌یران و لۆره و هۆره و به گاڵه گاڵ ! داره‌پیره، به‌ر له میژوو له نێو ئه‌م خاکه روابوو... داره پیره ڕیشه‌ی ژینی تانێو دڵی گابؤر و ماسی کوتابوو!! داره پیره سه‌د قۆناغی دیبوو به چاو بار‌و بنه‌ی سه‌د کاروانی ڕاپێچا بوو داره پیره، زریان و شه‌خته و ڕه‌شه‌بای سه‌دان که‌ره‌ت به‌زاند بوو! داره پیره وه‌ک ئێشکچی ده‌شتی سووتاو له‌سه‌ر لووتکه‌ی قه‌ڵاکه‌ی خۆی راوه‌ستا بوو ده‌شتی سووتاو گه‌وای شه‌ڕ و تیک هه‌ڵچوونی سه‌دان جاری دار و زستانی ملهوڕ بوو' ئه‌وه‌ی پاشه‌کشێ ئه‌کرد- هه‌ر زستانی گژ و دڕ بوو ! وه‌رزێکی تاڵ ڕۆژێکی ره‌ش... داره پیره، سه‌ری نابووه کؤشی خه‌یاڵ با، لاپه‌ڕی گه‌ڵاکانی وه‌ک کتێبی کۆنی مێژوو ئه‌دا لاوه رووداوانی یه‌که یه‌که به گوێی ده‌شتا ئه‌خوێنده‌وه وره‌ی ده‌شتی له نێو خوێنی رووداوانا ئه‌ژوێنده‌وه ! فه‌رمان درا...فه‌رمان درا... داره پیره بقڵیشێنن کؤته‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن که‌ن و بۆ زستانی سؤبه‌ی کؤشکی فه‌رمانڕه‌وا ره‌گ و ریشه‌ی ده‌ر بهێنن. فه‌رمان درا، له به‌ر ئه‌وه‌ی داره پیره په‌نای یاخی و جه‌رده‌کانه له به‌ر ئه‌وه‌ی سێبه‌ری وی مؤڵگه‌ی گه‌ڵاڵه وپیلانه له به‌ر ئه‌وه‌ی هێندێ باڵنده‌ی نافه‌رمان کردوویانه به هێلانه پاڵ وپسێو داره پیره مه‌ته‌رێزی یاخیه کانه ! بیقڵیشێنن ، هه‌ڵیپاچن چیلکه‌ی که‌ن و... به سێداره‌ی یاخی بوونیا هه‌ڵیواسن ! داس و کوتک و ته‌ور هاتن له سێبه‌ری داره پیره ئیستێکیان کرد چاویان گێڕا داره پیره، وه‌ک به‌ردی ره‌ق، خۆی بۆ زه‌بری داس و کوتک و ته‌وه‌ر وچیتر ئاماده کرد ! خێڵی دوژمن ، به هه‌ره‌شه و گه‌له کۆمه هورووژمیان بۆ داره برد! داره پیره گوێی نه‌له قان ته‌نانه‌ت چاوی نه‌نووقان قوڵتر له جاران ده‌ماری، له نێو ناخی خاکا چه‌قان ! خێڵی دوژمن ماندوو بوون و له سێبه‌ری داره پیره ڕاکشان و که‌وتنه ڕاویژ و ته‌کبیران گه‌وره‌که‌یان گوتی یاران: وه‌ک کورد ئه‌ڵێ: << دار پوازی له خۆی نه‌بێ قه‌د ناقڵیشێ ! بیروڕاتان کۆ که‌نه‌وه، ناشێ نه‌بێ ! پوازێ له خۆی په‌یدا که‌ین و داتاشین و ئیتر ئێوه کارتان نه‌بێ ! که‌وتنه گه‌ڕان ... ئه‌ملا گه‌ڕان ئه‌و لا گه‌ڕان له ئه‌نجاما، به‌ر چاویان که‌وت لقێ سووتاو ! ڕه‌ق و ته‌ق و ڕه‌نگ بزرکا و لار و گێر و له‌به‌ر خۆره‌تا و هه‌ل قرچاو لاواز و بێ به‌ر و گه‌ڵا خوێڕی، ناحه‌ز و به‌ره‌ڵا ! وتیان: خۆیه... دیاره ده‌بێ به ئاره‌زوو هه‌ڵیقڵاشین به‌و جوڕه وا مه‌به‌ستانه بۆ گیان ئه‌م داره داتاشین ! لقیان بڕی . لقی لار و خوار خێچ و بێ ئه‌مکیان به به‌ڵێنی درۆ کڕی ! دایانتاشی، تیژیان کرد و... بوو به پواز ! وتیان پی چۆن خه‌یانت کا... هۆره که‌وته به‌رده‌میان و... پیره داریان گه‌مارۆ دا. داره‌پیره هه‌ناسه‌ی ساردی هه‌ڵکێشا وتی : لقه، مه‌ڕۆ مه‌به به دار ده‌ست قه‌یناکا هه‌ر ماوه‌ت ماوه... باوشی من هێشتا بۆ تۆ ئاوه‌ڵایه ! له‌گه‌ڵما به له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ڵایه ! مه‌ڕۆ لقه ! جێم مه‌هێڵه ده‌شتی سه‌وزی باوانی خۆت به ئاموور و نیری بێگانه مه‌کێڵه ! به‌ڵام هۆره‌ی ویژدان تۆپیو و پووزه‌ی تیژی ناسه‌ر سینگی داره پیره ئه‌مجاره دار وتی : پواز ! وه‌رگه‌ڕێوه بۆ خۆت ئه‌ڵێم من نامرم... له ئه‌وپه‌ڕی مه‌رگیشه‌وه هه‌ر دێمه‌وه ! مێژوو حوکمت له سه‌ر ئه‌دا دوژمن خاکی خه‌یانه‌تت به سه‌ر ئه‌کا فریو مه‌خۆ ، داوی نه‌یار بپچڕێنه تف له سیمای عه‌رنه‌مووت که هه‌ڵبڕووسکه و چاوی دوژمن قاڵاوپووت که ! پواز وتی : ئیتر من ئه‌و لقه له‌ڕ و لاوازه نیم ته‌ماشام که ، بزانه چیم رێزم ئه‌گرن ، قه‌درم هه‌یه جامه‌ی ره‌نگین بۆ سه‌رتاپای باڵام ئه بڕن ! به‌ڵێن وایه بمکه‌ن به ده‌سته‌ی خه‌نجه‌ری به‌رپشتوێنی فه‌رمانڕه‌وا ! من چیم داوه له یاخی بوون نازانم له خه‌بات دژی سه‌رما و سۆڵه و مافی ره‌وا ! ئیتر پاره و پاروو له لام هه‌ر وه‌ک کایه ! زگم تێره و جامه‌ی زێڕین له به‌ر ئه‌که‌م ! قه‌ت نه‌مدیوی ، نایشتناسم ره‌گه‌ز چیه ، باوان کامه... زێد و وڵات له لام باێه... خۆ وه‌حشی نیم ، ئیوه مانان- له ئه‌م یاڵ و دوند و چیایه ! ته‌ماشا که ، چه‌ند لووس و جوان و شه‌نگم چه‌نده تیژم- کێ ئه‌زانی من ئه‌و لقه هه‌ڵقرچاوه‌م ! هه‌لی وا قه‌ت ده‌ست ناکه‌وێ له سه‌ر فه‌رمان ده‌تکووژم و داخم به سه‌رتا ئه‌ڕێژم ! پوازی نه‌یار... وه‌ک سه‌گی هار قه‌پی کرده ناقی دارا خێرا هاتن ، داریان دا به‌ر داره پیره له نێو خوێنا ئه‌م وشانه‌ی هاته زارا... من نامرم... له ناو خوێنا ئه ژێمه‌وه وه‌ک چووزه‌ره و چرۆ له‌سه‌ر کۆته‌ی خۆما ده‌ڕوێمه‌وه. داره که‌یان بنبڕ کرد و بۆ ئاگری کووره‌ی کۆشکی سوڵتایان برد. رێی که‌وتن و پواز وتی :ئه‌ی من نابه‌ن گه‌وره‌که‌یان وتی: لاچۆ... لاچۆ له به‌ر چاوم بۆگه‌ن ! قه‌ت نه‌مدیوه خاین به خۆ بێژگه هۆره‌ی سپڵه وه‌ک تۆ تفی لێکرد... به شه‌پان و به تێهه‌ڵدان فڕێ دایه نێو زبڵدان ! ئه‌وان چوون و... دوای شین‌گێڕی داره پیره مقۆ مقۆ که‌وته چیا...! باڵنده‌کان ، هه‌واڵێکیان بۆ یه‌ک ئه‌برد ! پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنیان له یه‌ک ئه‌کرد ! وتم چیه ؟ چی قه‌وماوه؟ له دوای مه‌رگی داره پیره جگه خوێن وئه‌شک و ماته‌م چیمان ماوه؟ وتیان : نابێ بیدرکێنین نهێنی و ره‌مز و رازه: دبێ به چاوی خۆت بیبینی ! کاتێ چوومه سه‌ر مه‌زاری داره پیره به چاوی خۆم ئه‌وه‌م بینی گۆپکه و چووزه‌ی چه‌تری تازه ! 9/2/1367 سنه -جه‌لالی مه‌له‌کشا
| Design By : Night Melody |
