دیاری نزاران
شێعر و ئه‌ده‌ب
نه‌هاتی بۆ کێف هه‌تیمه تووشه وات زانی دونیا سه‌ری به پوو شه چۆ لای فڵانی ملت که‌ج بگره وه‌ک گسه‌که برقی .......هه‌ڵ لووشه سه‌ید بۆ خاتر خواوه‌ندی تاک یه‌کێکم ده‌یه کۆڵه پشتی چاک به یه‌کێک و دوان هیچت لێ نایه له کۆله پشتی و کیسه خه‌و و ساک ئه‌گه‌ر بم ده‌یه‌ی هه‌مووی تێ ده‌خه‌م نان و قه‌ند و چا سارد و گه‌رمی پاک به‌س وه‌ک فڵانی ده‌ستی پیا گره مه هاوڕێی یه‌کین ڕووم مه‌خه‌ره خاک سه‌ید بۆ خاتر حه‌زره‌تی باری کۆڵه‌پشتیه‌کم ده‌یه به‌دیاری ئه‌گه‌ر نه‌م ده‌یه‌ی لیت ناگوزریم به‌سه‌رته‌و نه‌چی منداڵه شاری سه‌ید خۆشتان بێ چووگن بۆ سه‌رشیو له‌گه‌ڵ دۆستاندا نه‌چوونه په‌سیو غوسڵن ده‌ر کردن به‌م وه‌رزی سه‌رما پیاومه‌شکووک ده‌بێ له هیچی نه‌دیو وڵام غوسڵ دوای عه‌سر ئیعتیادیه خۆ شۆردن به‌شێک له ئازادیه ئیستا لام سه‌یره شاعێرێ وه‌ک تۆ لێمان به‌شکه هیچی نه‌دیه وڵم سه‌ید سه‌ر پاکتان نه‌بات له خشته زوڵفه‌قاره‌که‌ی دایم له مشته چشنی که‌ڕه مار هه‌ر که‌س بگه‌زێ دایده‌ڕزێنێ هه‌ند به بڕشت له مێژه که‌سی نه‌چوته ئامێز له‌ژار پۆنگ خواردووی وی بکه‌ن پارێز وه‌ک وزه‌ی ئه‌تۆم خه‌سۆ کراوه بڕژیته سه‌ر خاک ده‌یکاته کارێز ئه‌و جی گوت ئێوه مه‌چن به لایه مه‌ڵێن ئه‌ولادی ره‌سوله‌ڵایه ده‌ست ناپارێزێ له خاس و خراب پێڵاو کۆن چۆڵگه نیعمه‌تی خوایه
| Design By : Night Melody |
