دیاری نزاران
شێعر و ئهدهب
نیگەران نیم
ئەو دەمانەی نیگەرانی
دڵمی ئەکرد بە هێلانە
خەڵک خاکی بە شوو ئەدا
لە چاو منیش ئەهات تانە
نیگەران نیم لە داهاتوو
ئەو دەمانەی نیگەرانی
تەنگی بەم من هەڵ ئەچنی
ترۆسکەیەک بەدی ئەکرا
فەوری دێوەزمە ئەیخنی
نیگەران نیم لە داهاتوو
بۆیە قاقا پێ ئەکەنێم
ئێستا لە دوا رووتۆ بوونم
تەشتی تەڵا لەسەر ئەنێم
نیگەران نیم لە داهاتوو
چاوەڕوانی بەهار ئەکەم
یا ڕۆژ لە ئاسۆ دێتە دەر
یا منیش لێرە بار ئەکەم
| Design By : Night Melody |
