content://media/external/downloads/471 object style="border: 3px solid " height="46" width="147" classid="clsid:6BF52A52-394A-11D3-B153-00C04F79FAA6"> پێتان دەڵێم

























دیاری نزاران

شێعر و ئه‌ده‌ب                                                           

پێتان دەڵێم بە ئەسپایی
گشت وەرنە ناو کۆڕی شایی
خۆتان لە کاروان دوا مەخەن
ئەم ڕێ دەچێتە بەرزایی
ڕۆژ هەر لە ئاسۆ دێتە دەر
شەوە زەنگ پێی دێ کۆتای
وەرن وەرن کیژ و کۆڕان
شایی بە ئێوە گەرم ئەبێ
بەردی سەختی کەژ و چیا
لە ژێر پێی ئێوە نەرم ئەبێ
ئێوە کیژی نیشتمانم
تاجی سەر بەستین بۆ سەرم
پەچەو ڕوو پۆشتان فڕێ دەن
گەڕی شایی بکەن گەرم
بیکەن بە دیلان و سەما
جێ بە دێوەزمە تەنگ ئەبێ
دێوەزمە کۆتایی پێ هات
جیهان گشت شۆخ و شەنگ ئەبێ
زۆر لە مێژە کوولە مەرگی
تەنگی پێمان هەڵچنیوە
هەموان وەک دیل و دەست بەستە
ڕەنگی خۆشیمان نەدیوە
وەرن وەرن کیژ و کوڕان
شایی بە ئێوە گەرم ئەبێ
بەردی سەختی کەژ و چیا
لە ژێر پێی ئێوە نەرم ئەبێ

نووسراوه‌ی گۆران یکشنبه هجدهم اردیبهشت ۱۴۰۱کاتژمێر 21:37 HEWRAM| |

Design By : Night Melody